بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بکرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە بڕیارە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە دەست پێبکات.
وەک لە بەرنامەی کارەکەدا هاتووە، بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بکرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بۆ ماوەی یەک مانگ وەرزی یاسادانانی خۆی درێژکردەوە.