یاریزانێک هەوڵی کوشتنی خوشکەکانی دەدات

وەرزش 09/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی مەکسیک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئیروین ریڤیرا، دەرکرد پاش ئەوەی تۆمەتبارکرا بە هەوڵدان بۆ کوشتنی خوشەکەکانی.

سایتی MMA Fighting، بڵاویکردووەتەوە، ئیروین ریڤیرا، یاریزانی ناسراوی هونەرە جەنگییەکان، لەم ماوەیەدا دۆخی دەرونی تەواو خراپ بووە و هەوڵی لێدانی چەقۆی لە خوشکەکانی داوە بەو هۆیەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرچووە.

ئەو یاریزانە خاوەنی چەندین پاڵەوانێتییە لە هونەرە جەنگییەکاندا بە تایبەت بۆکسێن، بەڵام لەدوای  دەستگیرکردنەکەی دوایین پاڵەوانێتی کە بڕیارە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت هەڵوەشێندرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا