بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و نالەباری رەوشی کەشوهەوا یارییەکی خولی ئیسپانی دواخرا.
پێگەی خولی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، بڕیاردراوە یاری نێوان (ئەتلەتیکۆ مەدرید-ئەتلەتیکۆ بلباو) دوابخرێت.
بڕیار بوو یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بکرێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما ئیسپانیا بەتایبەت مەدریدی پایتەختی گرتووەتەوە وبەهۆیەوە فڕۆکەخانەی شارەکە داخرا.