پیاوێکی هندی دوای چوار رۆژ لە راگەیاندنی مردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەڕایەوە ناو خێزانەکەی.
سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پیاوێکی هندی دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، هەواڵی مردنی بە هاوسەرەکەی دراوە، تەنانەت هاوسەرەکەی براوە بۆ سەیری تەرمەکەی لە نەخۆشخانە.
روونیشیکردووەتەوە، لەدوای چوار رۆژ مردووەکە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و هاوسەرەکەی شۆک بووە و دواتر بەرپرسانی نەخۆشخانەکە لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، پێدەچێت تێکەڵبوونێک لەناوی نەخۆش و مردووەکانیان دروستبووبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە رووداوێکی شەرمەزارکەر ناویان بردووە.