زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی لیستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێدایه كه زۆرترین زیانیان له هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه.
زانكۆی جوبز هوبكنزی ئه‌مریكی، لیستێكی به‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئه‌مریكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ڕووی ژماره‌ی زۆری قوربانیه‌كانی به‌و ڤایرۆسه.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تائێستا یه‌ك ملیۆن و 911 هه‌زار و 637 حاڵه‌تی مردنی و 88 ملیۆن و 821 هه‌زار و 629 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تۆمار كراوه.
ڕیزبه‌ندیه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه،
1- ئه‌مریكا 368 هه‌زار و 736 حاڵه‌تی مردنی له كۆی 21 ملیۆن و 857 هه‌زار و 293 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
2- به‌ڕازیل 201 هه‌زار و 460 حاڵه‌تی مردنی له كۆی 80 ملیۆن و 13 هه‌زارو 708 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
3- هیندستان 150 هه‌زار و 570 حاڵه‌تی مردنی له كۆی یه‌ك ملیۆن و 413 هه‌زارو 417 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
4- مه‌كسیك 131 هه‌زار و 31 حاڵه‌تی مردنی له كۆی یه‌ك ملیۆن و 493 هه‌زار و 569 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
5- به‌ریتانیا 79 هه‌زار و 965 حاڵه‌تی مردنی له كۆی دوو ملیۆن و 966 هه‌زارو 235 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
6- ئیتاڵیا 77 هه‌زار و 911 حاڵه‌تی مردنی له كۆی دووملیۆن و 237 هه‌زار و 890 حاڵه‌تی تووشبوونی هه‌بووه.
7- فه‌ڕنسا 67 هه‌زار و 67 حاڵه‌تی مردن له كۆی دوو ملیۆن و 804 هه‌زار و 743 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بوه.
8- ڕوسیا 60 هه‌زار و 67 حاڵه‌تی مردنی له كۆی 3 ملیۆن و 321 هه‌زار و 163 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
9- ئێران 56 هه‌زار و 18 حاڵه‌تی مردن له كۆی 3 ملیۆن و 321 هه‌زار و 163 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.
10- ئیسپانیا 51 هه‌زار و 874 حاڵه‌تی مردن له كۆی 2 ملیۆن و 503 هه‌زار و 60 حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بووه.