بایدن گرنگترین كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌خاته ڕوو
جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا گرنگترین كاره‌كانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوێی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند و وتی پرسی له‌سه‌ركارلادانی تره‌مپ جێده‌هێڵم بۆ كۆنگرێس.
جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرنگترین كاره‌كانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا خسته ڕوو كه سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرانا یه‌كه‌م كاری ده‌بێت.
هاوكات جۆ بایدن باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات و هه‌وڵی بووژانه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌دات.
له‌باره‌ی دۆناڵد تره‌مپیشه‌وه جۆ بایدن جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له‌باره‌ی له كارلادانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه ناكات و به‌جێی ده‌هێڵێت بۆ كۆنگرێس.