دەست بەسەر ١٨ تۆن توتنی نێرگەلەدا گیرا

کوردستان 09/01/2021

Alternate Text

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ بەکارهێنان، لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر توتن (معسل)ـی نێرگەلەدا گرت.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە BMCراگەیاند، بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ کێشان، لەلایەن لیژنەی کۆگاکانەوە لەناوچەی راپەڕین شاری سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە سێ هەزار کارتۆن توتنی نێرگەلەدا گیراوە.

روونیشیکردەوە،بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئەو توتنی نێرگەلەیەی بەسەردەچێت شیرینیەکە لەتوتنەکە جیا دەبێتەوە و ناوەندێکی باشە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و کەڕو کردن، ئەمەش زیانە تەندروستییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو توتنەی کە زیاترە لە ١٨ تۆن دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا