دەرگای خوێندنگە ئەهلییەکان دەکرێتەوە؟

کوردستان 09/01/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی پەروەردە رەتیدەکاتەوە رێگەبدەن دەرگای خوێندنگە ئەهلییەکان بکرێتەوە، پێش ئەو وادەیەی بۆ خوێندنگە حکومییەکان دانراوە.

سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی ‏پەروەردە رایگەیاندووە، بڕیاری راگرتنی دەوامی ناو خوێندنگەکان تەنها پەیوەست نییە بە قوتابخانە حکومییەکانەوە، بەڵکو خوێندنگە ئەهلییەکانیش دەگرێتەوە.

روونیشیکردەوە، رێگەنادەن پیش دیاریکردنی وادەیەک بۆ کردنەوەیان دەرگای هیچ خوێندنگەیەکی ئەهلی بکرێتەوە.

جەختیلەوەشکردەوە،  هەموو توانای خۆیان ‏خستووەتەکار بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەكەمترین زیان خوێندن تەواو بكرێت بۆ ‏ئەوەش جگە لە رۆژانی هەینی تەنیا چوار رۆژ پشوویان هێشتووەتەوە، ئەوانیش یەك رۆژی نەورۆز ‌و 3 رۆژی جەژنی ‏رەمەزان پشوو دەبێت، ئیتر هیچ پشوویەكمان نەهێشتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا