کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی خوێندنەوەی یەکەمی بوودجەی ٢٠٢١ دەستیپێکرد

عێراق 09/01/2021

Alternate Text

فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمان لە بارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەی بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق دەستیپێکرد.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ خویندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەی بوودجەی ٢٠٢١ دەکرێت و رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە خویندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، دواتریش پرۆژەکە رادەستی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکرێت و سەرجەم بڕگەکانی بوودجەکەش دەتوانرێت گۆڕانکاری تێیدا بکرێت.

قەبارەی بوودجەکە زیاتر لە ١٦٤ تریلیۆن دینارە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٧٠ تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت.

پێشتر هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند لەبارەی پشکی هەرێم لەو بوودجەیە رێککەوتوون کە لە بەرامبەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە، عێراق ٢١.٦٧٪ بوودجەکە رەوانەی هەرێم بکات و لە پێناو بە یاساکردنی یەو پرۆژەیە، پێویستە پەرلەمانی عێراقیش پەسەندی بکات. 

لە پرۆژەکەدا حکومەتی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوتی بە ٤٢ دۆلار و بە بەرهەمی ٣.٢٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دیاریکردووە دیاریکردووە.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا