قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی
تەکییە کە حەوت مانگە بەرەو ئەوروپا کۆچیکردووە، مانگێکە بێ سەروشوێنە.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی کانوونی دووەم، رەمک رەمەزان، قائیمقامی
چەمچەماڵ بە BMC رایگەیاند، ماوەی مانگێکە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی تەکییەی سەر بە قەزای
چەمچەماڵ لە رێگەی یۆنان بێ سەروشوینە و تا ئێستا هیچ سۆراخێکی نییە و بانگەوازمان
بۆ دۆزینەوەی دەستپێکردووە.