کۆمپانیای تویتەر پاش سڕینەوەی ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپ، تویتێکی خامنەییش لەبارەی ڤاکیسنی کۆرۆنا سڕییەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی کانوونی دووەم، کۆمپانیای تویتەر بە
بیانووی بەزاندنی سیاسەت و بنەماکانی کۆمپانیاکەی، تویتێکی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی سڕیەوە کە تێیدا رایگەیاندبوو،" رێگە بە هاوردەکردنی ڤاکیسنە ئەمریکی و بەڕیتانییەکان بۆ نێوخۆی وڵات نادەین و متمانەمان
پێان نییە، رەنگە بیانەوێت ئەو پێکووتەیە بە وڵاتانی دیکە تاقی بکەنەوە".
بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس،" ئەو تویتە لە
سەرجەم ئەو هەژمارانە سڕاونەتەوە کە پەیوەندییان بە خامنەیی بە زمانەکانی ئینگلیزی،
فەڕەنسی، ئیسپانی و عەرەبییەوە هەبووە و ئاماژە بەوەکراوە " بەهۆی بەزاندنی
یاسا و بنەماکانی تویتەر، ئەم تویتە بەردەست نییە".
شایەنی باسە، سەرباری ئەوەی تویتەر لە وڵاتی ئێران بە
تەواوی قەدەغەکراوە، بەڵام بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە هەژماری باوڕپێکراویان
لە تویتەر هەیە.