وێستگەی داهاتووی میسی ئاشکراکرا

وەرزش 09/01/2021

Alternate Text

گومان دەکرێت میسی یانەی مانجێستەر سیتی وەک وێستگەی داهاتووی هەڵبژێرێت و یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
راپۆرتە وەرزشییە جیهانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە یانەی مانجێستەر سیتی ئینگلیزی خوازیارن لیۆنێل میسی هێرشبەری ئەرژەنتینی و ئەستیرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ببەنە ریزەکانی خۆیان و کەسە نزیکەکانی میسیش بۆ ئەو کارە هانیانداوە و پێیان باشبووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا روو لە یانە ئینگلیزییەکە بکات.
هاوکات، سکۆت سینگلێر، ئەستێرەی پێشووی مانجێستەر سیتی هۆشداری بە بەرپرسانی یانەکەدا لەوەی گرێبەست لەگەڵ کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئیمزا نەکەن و رایگەیاندووە، ئەو کارە مەترسی دەخاتە سەر یانەکە و رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ئاژاوەگێڕی.
شایەنی باسە، میسی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی لە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکەی راگەیاند، کە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی پێدێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا