جۆرج وسوف، هونەرمەندی سوری وێنەی مارەبڕینی دووەم کوڕی
خۆی بە ناوی حاتەم بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" ساڵی نوێ بە هەواڵێکی دڵخۆشکەر
دەستیپێکرد".
جۆرج وسوف هونەرمەندی ناوداری عەرەب لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی
ئاهەنگی مارەبڕینی حاتەمی کوڕی بڵاوکردوەوە و نوسیویەتی،" ساڵی نوێ بە
هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەستی پێکرد، ئەویش مارەبڕینی حاتەمی کوڕی دووەممە لە ئامال
حەلاوی، هیوای ژیانێکی ئاسودەیی و پڕ لە سەرکەوتن و خۆشبەختی
و تەندروستییان بۆ دەخوازم".
سەرباری ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی کۆرۆناوە بەسەر تەواوی وڵاتانی جیهاندا هاتووە، لە مانگی
کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، جۆرج وسوف ئاهەنگی مارەبڕینی کوڕێکی دیکەی بڵاوکردەوە.