تەرمی گەنجێکی کورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە

کوردستان 10/01/2021

Alternate Text

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، تەرمی گەنجێکی کورد لەناو رووباری راین دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی پەنابەرێکی کورد بەناوی (ئەیاس حەسەن هەرکی ) لە بەرواری ١٣/١١/٢٠٢٠ دەچێتە سەر ڕووبارێ (راین) لەنزیك کەناری رووبارەکە بۆ ماوەیەك دەمێنیتەوە و دوای ئەوە  بۆماوەی نزیکەی دوو مانگ هەواڵی نامێنێت، پاش بڵاوبونەوەی هەواڵێك لەماڵپەری پۆلیسی شاری کۆلن لەبەرواری ١٣/١٢/٢٠٢٠ سەبارەت بەدۆزینەوەی لاشەیەك لەرووباری ڕاین، ئامۆزی ناوبراو پەیوەندی دەکات بە پۆلیسەوەو ، پێیان ڕادەگەێنێت، کە ئەو ناونیشانانەی لەسەر لاشەکەیە، ئەوە پێدەچێت لاشەی (ئەیاس حسن) بێت.

باسیلەوەشکردووە،   کەسوکارەکەی پاش بینینی  تەرمەکە بۆیان روون دەبێتە کە تەرمی ناوبراوە، هەر بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، فەحسی (دی ئێن ئەی) بۆ لاشەکە دەکەن و لەئێستادا، کەس وکاری ناوبراو چاوڕانی ئەنجامەکەن بەشێوەیەکی ڕەسمی و یاسایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا