له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌ڵمانیا 465 حاڵاتی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی مردوان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 40 هه‌زار كه‌س.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باسیان له‌وه‌كردووه، ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشانه و له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هه‌زار و 946 حه‌ڵه‌تی تووشبووی نوێ تۆماركراوه و به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته گه‌یشته 908 هه‌زار و 527 حاڵه‌تی تووشبوو.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌م زستانه زستانێكی سه‌خت ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان به هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه له وڵات‌دا.