سێ راوچی ئوستراڵی بە راوکردنی ئاژەڵێکی سەیری دەریایی
توشی شۆک بوون و بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگەیەنێت هەڵهاتن و شوێنەکەیان
بەجێهێشت.
رۆژنامەی " دەیلی مەیڵ" بڵاویکردووەتەوە، سێ
راوچی بە ناوەکانی جۆزێف شاڵەوی، ریکی واڕی و ستێف کیر چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە
کەناراوەکانی باکوری ویلایەتی نیو ساوس وێڵز لە ئوستراڵیا ئەو ئاژەڵە دەریاییەیان
بینیوە.
راوچییەکان رایانگەیاندووە، تاکو ئێستا هیچ ئاژەڵێکی لەو
جۆرەیان نەبینیوە و ئەو ئاژەڵە سەرنجی راکێشان و بە بینینی توشی شۆک بوون.
ئەوەی تاکو ئێستا ئاشکراکراوە ئەو ئاژەڵە دەتوانێت هێرش بکاتە سەر
مرۆڤ و مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستبکات و رەنگە توشی ئیفلیجییان بکات.
پاش راوکردنی ئەو ئاژەڵە دەریاییە راستەوخۆ راوچییەکان
دووبارە خستیانەوە نێو ئاوی دەریاکەوە، چونکە دەتوانێت لە رێگەی گازگرتنەوە تەزوی
کارەبا بگوازێتەوە لەشی مرۆڤ و توشی ئیفلیجی بکات.