به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، له‌ڕێی لیژنه‌كانیانه‌وه له‌ساڵی 2020دا به‌بڕی 270 ملیۆن دینار هەڵساون به‌دابین كردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بنكه ته‌ندروستیه‌كان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ساڵی ڕابردووا له ڕێی لیژنه‌كانیانه‌وه به‌بڕی 270 ملیۆن دینار ده‌رمانیان بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و بنكه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنووره‌كه دابین كردووه كه له‌وبڕه 200 ملیۆنیان بۆ ده‌رمان بووه و 52 ملیۆنیان بۆ پێداویستی پزیشكی و 18 ملیۆنیان بۆ پێداویستی تاقیگه خه‌رج كراوه.
هاوكات له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، له ساڵی 2020دا له بنكه‌ی پشكنینی ده‌رمانی بانی مه‌قان دوای پشكنین ڕێگه به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌زار و 452 بار دراوه و 24 بار به‌هۆی نهبوونبی مه‌رجه‌كان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و 72 باری نایاسایش له‌ناو براوه.