پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رێککەوتنی مستەفا کازمی لەگەڵ سەرۆکی
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تێپەڕاندنی بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق بەبی ئەنجامدانی گۆڕانکاری تێیدا، پەرلەمانتارێک ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١،
بێستون عادل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ رێککەوتنێکی لە بارەی تێپەڕاندنی
بوودجەی ئەمساڵ بەبێ گۆڕانکاری لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان نەکردووە، ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، لە ئێستادا لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و تاوتوێی بڕگەکانی بوودجەکە دەکەن.
دوێنێ شەو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی
بۆ پرۆژە بوودجەی ٢٠٢١ی عێراقیکرد و بڕیارە سبەی دووشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ
بکرێت.
پێشتریش شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاندبوو، لە پرۆژەکەدا خەرجییەکان بە ١٦٤ ترلیۆن دینار و داهات بە ٩٣
ترلیۆن دیاریکراوە، ٧١ ترلیۆنیش کورتهێنان لە بودجەکەدا دەبێت.