وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، هیچ حاڵەتێکی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی و هەرێم تۆمارکرابێت.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی کەمیانکردووە و دوێنێ تەنها چوار توشبوو داخڵی نەخۆشخانە کراون.
باسیلەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، بەڵام کەی پێویست بکات ئەو نەخۆشخانانەی داخراون جارێکی دیکە بە رووی توشبوواندا دەکرێتەوە.
یاد نەقشبەندی سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە ناتوانین راستەوخۆ ڤاکسینی کۆرۆنا بکڕین، کۆنتاکتمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هەیە، کەی گەیشت هەرێمیش بەشی خۆی وەردەگرێت.