هۆکارەکانی بۆنی دەم چین؟

تەندروستی 10/01/2021

Alternate Text

هەندێک جار لە کاتی بەستنی دەمامک هەست بەبۆنێکی ناخۆش دەکرێت، بەڵام ئەوەی دەرکەوتووە کە ئەو دەمامکانە هۆکاری ئەو بۆنە نین، بەڵکو وادەکەن هەست بەو بۆنە ناخۆشە بکەی.
سەرباری ئەوەی هەستکردن بەبۆنی ناخۆشی دەم دەریدەخات کە ئەو کەسە توشبووی کۆرۆنا نییە، چونکە توشبووانی ئەو پەتایە هەستی بۆنکردنیان نامێنێت، بەڵام ئاماژەیە بۆ توشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی دیکە، لەوانەش:
١- پرخە
کردنەوەی دەم لە کاتی خەوتن و پرخە دەبنە هۆی وشکبوونی دەم، ئەویش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستبوونی بەکتریا لە نێو دەمدا.
٢- ددان و پوک
پاشماوەکانی خواردن لە نێوان ددانەکان دەبنە هۆی دروستبوونی بەکتریا، بەڵام لە رێگەی بەکارهێنانی فڵچەی ددانەوە دەتوانرێت ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

٣- گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ نێو دەم
توشبووانی ئەم حاڵەتە بە دەست گرفتی هەڵقوڵانی  ترشی گەدە دەناڵێنن، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی بەشێک لە خواردنەکان بۆ نێو دەم و دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش.
٤- شەکرە
هەندێک جار دروستبوونی بۆنی ناخۆش لەدەمدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەشی مرۆڤ لە بری گلۆکۆز چەوری بەکار دەهێنێت، رەنگە هۆکارەکەشی کەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بێت لە لەشدا.
٥- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان
هەندێک جار سەرما و کۆکە و توشبوون بە سینەس (جیوب) دەبنە هۆی کەڵەکەبوونی موکوس ( دەردراوی لوت) لە دەم و لوت، لە ئەنجامدا بەکتریا دروستدەبن و بۆنێکی ناخۆش لە دەمدا دێت.

٦- داودەرمان
بەشێک لە داودەرمانەکان دەبنە هۆی وشکبوونی دەم و بە تایبەتیش دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکان دڵ و چارەسەری کیمیاوی شێرپەنجە.
٧- لەوزەتێن
هەندێک جار لەوزوەتێن مرۆڤ توشی گرفت دەبن و بەکتریا تێیاندا کۆدەبێتەوە.
٨- کەمی رێژەی ئاو لە لەشدا
کەمخواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی وشکبوونی لەش و کەمبوونی سالیڤا لە دەمدا، کە کار دەکات بۆ پاککردنەوەی دەم لە بەکتریا.
٩- نەخۆشییەکانی جگەر
دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە دەم، هەندێک جار ئامەژەیە بۆ ئەوەی کە جگەر بە باشی کار ناکات.
١٠- لەکارکەوتنی گورچیلە
دەرچوونی بۆنی ناخۆش لە دەمدا باوترین نیشانەکانی قۆناغی کۆتایی نەخۆشی لەکارکەوتنی گورچیلەیە، ئەویش بەهۆی نەبوونی توانای گورچیلەیە بۆ لەناوبردنی پاشەڕوو، زۆربەی کاتیش پزیشکان بۆ رزگاربوون لەو گرفتە شێوازی شۆرینەوەی گورچیلە بەکار دەهێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا