بڕیار لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەدرێت

کوردستان 10/01/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبنەوە  وبڕیار لە چارەنووسی خوێندن دەدەن.

سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە  وبڕیار لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەدەن.

روونیشیکردەوە، هەرکات ئەوان بڕیاریاندا ئێمەش پلانی خۆمان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێندنە لەدەستچوانە دەخەینە روو.

جەختیلەوەشکردەوە، تەنها یەک رۆژ پشووی نەورۆز و پشووی جەژنی رەمەزان دەهێڵینەوە و ئەوانی دیکە دەوام دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا