Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هونەرمەندێکی ناودار کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

هادی جەیار هونەرمەندی ناوداری میسڕی پاش توشبوونی بە کۆرۆنا لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئەمرۆ یەکشەممە، سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی هادی جەیار هونەرمەندی میسڕی بە خاک دەسپێردرێت، بەوەش دەبێتە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لە نێو هونەرمەندانی میسڕ بەهۆی کۆرۆناوە.
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا هادی جەیار بەهۆی تێکجوونی باری تەندروستییەوە گواسترایەوە نەخۆشخانە و خرایە ژێڕ چاودێری ورد و ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە، بەڵام نەتوانرا رزگار بکرێت.
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا جەیار لە رێگەی هەژماری خۆی لە فەیسبوک توشبوونی  خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەڵام هەر زوو باری تەندروستی تێکچوو، دواتریش بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن گواسترایەوە نەخۆشخانە.
ناوبراو بەشداری لە زیاتر لە ٢٠٠ کاری هونەری کردووە، دیاریترینیان شانۆگەری "مدرسة المشاغبين" بوو کە بووە هۆی دەرکەوتن و ناوبانگبوونی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP