دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێش واده‌ی خۆی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر كارلابده‌ن و تره‌مپیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ڕێگری كردنیان.
میدیا ئه‌مریكیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له 20ی ئه‌م مانگه به‌فه‌رمی كۆتایی دێت به‌ڵام دیموكراته‌كان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێس ده‌یانه‌وێت پێش كۆتایهاتنی ئه‌و واده‌یه ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌ربگرنه‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه، دۆناڵد تره‌مپ و كۆماریه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن دیموكراته‌كان گۆڕانكاری له مادده‌ی 25ی ده‌ستور بكه‌ن و دەسەڵات لە ترەمپ وەربگرنەوە.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه باس له‌وەشکراوه، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ " جارید كوشنر " ڕاوێژكاره باڵاكه‌یه‌تی.