لە ئەنجامی گرژییەکانی ئەمریکا دوو کۆمپانیا بەرنامەیەکیان راگرت

تەکنەلۆژیا 10/01/2021

Alternate Text

بە بیانووی داڕشتنی پلانی هەڵکوتانەسەر کۆنگرێس لە رێگەی بەرنامەی باڕلێر لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەو ئەپەوە، هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و ئامازۆن کارکردنی ئەو بەرنامەیەیان راگرت.
کۆمپانیای ئەپڵ مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێری بە کۆمپانیای باڕلێردا بۆ ئەوەی پلانی میانڕەوی پێشکەش بکات، کە بەکارهێنەرانی بەرنامەکە بەوە تۆمەتبارکراون لەکاتی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسدا توندوتیژییان بەکارهێناوە.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکردووە کە چەندین سکاڵایان لەبارەی بەکارهێنانی ئەو ئەپە لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە بۆ دروستبوونی پشێوی پێگەیشتووە، کە بەهۆیەوە چەندین کەس بوون بە قوربانی.
هاوکات، جۆن ماتزی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "باڕلێر" رایگەیاند، ناچینە ژێر رکێفی ئەو کۆمپانیایانەی پاڵنەری سیاسییان هەیە و دژی ئازادی رادەربڕینن.
لای خۆشیەوە، وێبسایتی ئامازۆن کۆمپانیای باڕلێری لە داخستنی کۆمپانیاکە لە "ئامازۆن وێب سێرڤێرسس" ئاگادارکردووەتەوە، بەوەش کۆمپانیاکە بە تەواوی لە کار دەکەوێت.
شایەنی باسە، باڕلێر خزمەتگوزارییەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١٨ کارەکانی دەستپێکرد، بە شێوەیەکی سەرەکیش لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە بەکار دەهێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا