کەمترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پشکنینەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا ٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی کانووی دووەم، وەزارەتی تەندروستی
هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا ٦٨ حاڵەتی
توشبوون و ٩٦٨ چاکبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، شەش کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان
لەدەستداوە.