وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین، هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی به‌كارهێنانی جۆره كرێمێك به‌ناوی " YiFuLing " به‌وه‌ی زیانێكی زۆر به منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت.
میدیاكانی چین باسیان له‌وه‌كردووه، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كرێمه زیانێكی زۆر به‌منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ئاوساوی له ڕوخسار و هه‌ڵوه‌رینی قژ و دره‌نگ كه‌وتنی گه‌شه له‌باڵادا.
هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه، هاوڵاتیه‌كی چینی ئه‌و جۆره كرێمه‌ی بۆ منداڵه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و دوای تێپه‌ڕبوونی دوومانگ هه‌ستی به‌گۆڕانكاری سه‌یركردووه له منداڵه‌كه‌یدا و بینیویه‌تی ماوه‌ی دوو مانگه منداڵه‌كه‌ی هیچ گه‌شه‌یه‌كی له باڵادا نه‌كردووه و به دوو مانگ چوار كیلۆ له كێشی منداڵه‌كه زیادی كردووه كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌یكی زۆره بۆ منداڵ.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و جۆره كرێمه بۆ دژه به‌كتریای سه‌رپێست به‌كاردێت و له‌ئێستادا نزیكه‌ی 1200 دانه‌ی كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه و شاره‌زایانیش هۆشداری له‌به‌كارهێنانی ده‌ده‌ن.