پاش حەوت هەفتە لە دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان، بڕیارە
ئیبراهیمۆڤێچ بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سەرەکەی میلان و بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی
بەرامبەر بە یانەی تۆینۆ بکات.
یانەی میلان لیستی ٢٤ یاریزانی پێکهاتەکەی لە هەژماری
خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە، کە ناوی هەریەکە لە ئیبراهیمۆڤێچ و هاکان چاڵهان
ئۆغلۆی تێیدا بووە، کە هەردوکیان بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتبوونەوە.
یانەی میلان بەدەست زۆری ژمارەی پێکان لە نێو
یاریزانەکانیدا دەناڵێنێت و هەریەکە لە ماتیۆ گابیا، ئیسماعیل بن ناسڕ و ئاڵێکسیس
ساڵیمیرکز تووشی پێکان بوونە.
هاوکات هەریەکە لە ئانتی رێبێتچ و رادی کڕۆنێچ بەهۆی
تۆشبوونیان بە کۆرۆنا بەشداری لە چەند یارییەکی داهاتوی میلان ناکەن.