كۆمپانیای كیا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه و لۆگۆ و دروشمی خۆی گۆڕی كه گووزارشتن بۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌تر له‌داهاتووی كۆمپانیه‌كه.
هۆ سانگ سۆنگ به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای كیا ڕایگه‌یاند، لۆگۆ و دروشمی كۆمپانیاكه‌یان گۆڕیوه و لۆگۆ نوێیه‌كه‌یان ئاماژه‌یه بۆ خواستی كۆمپانیاكه‌یان بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی له پیشه‌سازی گواستنه‌وه‌ی دواڕۆژدا به‌نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه بازرگانیه‌كانیان.
هۆ سانگ سۆنگ باسی له‌وه‌شكرد، جیهان به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریدایه و ئه‌وانیش به‌گۆڕانكاری له كاره‌كانیاندا ده‌یانه‌وێت كارمه‌نده‌كانیان زیاتر هانبده‌ن و تامه‌زرۆیی بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لای به‌كاربه‌رانیان درووست ده‌كه‌ن.
هاوكات گۆڕانكاریه‌كه‌ی كۆمپانیای كیا، له‌ڕێوڕێسمێكی فه‌رمیدا به‌ڕێوه‌چوو وه نزیكه‌ی 303 درۆن كه هه‌ڵگری یاری ئاگرین بوون بۆ نمایشكردنی لۆگۆ نوێیه‌كه به ئاسمانه‌وه ده‌بیندران و به‌هه‌ڵدانی هه‌زاران یاری ئاگرین ده‌ستپێكێكی نوێی كۆمپانیاكه ڕاگه‌یه‌ندرا.