فالح فەیاز لە کەرکوک بەشداری لە ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی دەکات

عێراق 10/01/2021

Alternate Text

بە مەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکوک.
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک لە هەژماری فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە رێگەی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی کەرکوک و لەلایەن راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت و ئەبو رەزا ئەلنەجار فەرماندەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبیەوە پێشوازی لێکرا.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە فالح فەیاز بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکات، کە بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا