بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا: تەنها هەشت توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسا ماون

کوردستان 10/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە ئێستادا تەنها هەشت توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسا ماون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی کانونی دووەم، شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا بە BMC راگەیاند، پاش چۆڵبوونی تەواوەتی نەخۆشخانەکە لە توشبووانی کۆرۆنا، بۆ ماوەی یەک مانگ دەستدەکەین بە پاکژکردنی نەخۆشخانەکە و خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەکەر لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا نەگاتە عێراق و وڵاتانی دەورەبەر، پێشبینی دەکەین شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا سەرهەڵبداتەوە، بەڵام مەترسییەکانی کەمتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ساڵێکە بە هەوڵی خۆبەخشان کارەکانی نەخۆشخانەکە بەردەوام بووە و هیچ بڕە پارەیەک لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ نەخۆشخانەکە تەرخاننەکراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا