به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له گشت ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ سێ شه‌پۆلی جیاوازی باران بارین ڕوو له گشت ناوچه هه‌رێم ده‌كات.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕێژه‌ی باران بارین له ئه‌م ساڵدا به به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو جیاوازیه‌كه‌ی ته‌نها " 73.8 " ملم ه و پێشتریش به‌ڕێوبه‌ری كه‌شناسی سلێمانی به BMC ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕێژه‌یه هێنده زۆرنیه و ناتوانن بڵێن كه ناوچه‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وشكه‌ساڵیه چوونكه هێشتا وه‌رزی دابارین ماوه.