رۆژی چوارشەممە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی ئەم پارەیە

کوردستان 10/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی هاوکاری ١٠٠ هەزاری دیناری بەسەر ئەو ئەو خێزانانەی ناویان لە هاوکارییەکدا هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردووەتەوە،" ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکەینەوە کە فۆڕمی وەرگرتنی هاوکارییان پڕکردبوویەوە و ناویان بۆ وەرگرتنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار هاتووەتەوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ دابەشکردنی ئەو هاوکارییە".
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا دەکەین ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە و پارەکەیان وەرنەگرتووە، بە زوترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە پێیان راگەیەندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا