ئەمڕۆ، هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووەم. بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی وەک بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم و رادەستکردنەوەی دۆسیەی نەوت بە بەغداد تاوتوێی لەسەر کراوە، هەروەها یەکێکی دیکە لە پرسەکان گفتوگۆ بووە لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی حكومهتی خۆجێیی سلێمانی.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و لە چەند رۆژی رابردوودا، مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی بە نهێنی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک، کە یەکێکیان بریتی بووە لەوەی ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندی رێکەوتن لەگەڵ بەغداد نەبێت ئەوا یەکێتی شوێنگرەوەی هەیە.