Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڵێسە جەبار فەرمان: شەڕی ئەمجارەی کورد و عەرەب لەسەر نان و قوت و ئابورییە

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، شەری کورد و عەرەب لەسەر ماف و ئازادی نییە، بەڵکو لەسەر نان و قوت و ئابورییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووەم، بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لارەپەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند، دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ بودجە لە پەرلەمان ئەنجامدرا، عەرەب ،مەبدەئی زۆرینەو و کەمینە بەرامبەر بە کورد بەکاردەهێنێت.

ناوبراو راشیگەیاند، کوتلە سیاسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستی کوردیان بەستووەتەوە دەیانەوێت کورد هەموو مولەفی نەوت رادەستبکات، لە درێژەی قسەکانیدا بڵێسە جەبار فەرمان راشیگەیاند، شەری ئەمجارەی کورد و عەرەب لەسەر نان و قوت و ئابوریە، نەک ئازادی و ماف.

روونیشیکردەوە" باوەڕ ناکەم بەبێ رێکەوتنی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان هیچ پێشنیارو دەنگی کوتلە کوردستانیەکان لەناو پەرلەمان بەجدی وەربگرن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP