لە وڵاتی پۆلیڤیا، گرتوخانەیەک هەیە کە هەموو شتێکی تێدایە هەر وەک ژیانی دەرەوەی زیندان.
گرتوخانەی سان پیدرۆ لە شاری لاپازی وڵاتی پۆلیڤیا، لەناویدا دوکان و کۆگای فرۆشتی شتومەک هەیە، کە تێیدا زیندانییەکان کڕین و فرۆشتنی تێدا ئەنجامدەدەن.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم زیندانییە، ئەو کەسانەی تێیدا زیندانیکراون هەستاون بە هێنانە ناوەوەی خێزانەکانیان تا پێکەوە بژین و تا رادەیەک ژیانێکی ئاسایی پێکەوە دەبەنە سەر.
شتێک کە جێی سەرنج و سەرسوڕمان بێت لەم زیندانییەدا ئەوەیە کە هۆتێل و شوێنی مانەوەی تێدایە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن.
شایەنی باسە ئەم زیندانییە ١٥٠٠ زیندانییکراو لە خۆدەگرێت.