ئەمڕۆ، مستەفا کازمی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا جەختیکردەوە لەسەر پاڵپشتی حکومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە گەندەڵی لە وادەی خۆیدا.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ لەسەر دواین ئامادەکارییەکانکرا لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کە وا بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا بەڕێوەبچێت.