وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
رەیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەکەم کاروانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەکان لەسەر رەوانەکردنی ڤاکسینەکە واژوو بکرێت.
ناوبراو وتیشی لە ئێستادا تەندروستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزە رێککەوتووە بۆ ناردنی بڕێک لە ڤاکسینەکە و روونیشیکردەوە زۆرێک لە ئامادەکاریەکان تەواو بوون وەک هۆکاری عمەبارکردن و هەڵگرتنی ڤاکسینەکە.