ناسرییە.. پۆلیسێک لەلاین خۆپیشاندەرانەوە کوژرا

عێراق 10/01/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی و ئاڵۆزیەکان لە گۆڕەپانی حبوبی لە ناسرییە سەریان هەڵدایەوە، بەو هۆیەوە پۆلیسێک کوژرا.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە پارێزگای زیقار رایانگەیاند، لە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووەم، خۆپیشاندەران لە گۆرەپانی حبوبی کۆبوونەوە بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی لەبارەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک چالاکوان لەلاین هێزە ئەمنییەکان. هەر زوو دۆخەکە گرژی و ئالۆزی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گۆڕەپانی حبوبی ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیس کوژرا دوای ئەوەی لە نێوا خۆپیشاندەرەکانەوە تەقە دەکرێت و دەپێکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا