بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویدا بێ ئەوەی زیانی بەدواوە بێت.
ئاژانسی بوومەلەرزەی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر ناوچەکانی نێوان سلێمانی – چەمچەماڵی هەژاندووە، كه چەقی بومەلەرزەکە لە ناحییهى بازیان بووە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر درێژبووەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو ناوچانەی سەرەوە باسیان لە زەرەر و زیانی بومەلەرزەکە نەکردووە و پێدەچێت تەنیا هەستی پێکرابێت.