سانا: سوپای ئەمریکا جۆی "دزراو" لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەگوازێتەوە عێراق

کوردستان 11/01/2021

Alternate Text

ئاژانسی "سانا"ی سوری رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای ئەمریکا لە رێگەی ٥٠ بارهەڵگرەوە بەرهەمی جۆی "دزراو"ی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە گواستووەتەوە باکوری عێراق.
ئاژانسی هەواڵی "ناسا"ی سەر حکومەتی سوریا رایگەیاند، لە لایەن سوپای ئەمریکاوە کاری دزینی بەرهەمی جۆ لە کێڵگەکانی سوریا بە شیوەیەکی رێکخراو دەکرێت و لە رێگەی دەروازەی ئەلوەلیدی نایاساییەوە دەگوازرێتەوە خاکی عێراق.
راشیگەیاند، دزینی بەرهەمی سوری لە لایەن ئەمریکاوە کارێکی نوێ نییە و چەند رۆژی رابردوو بە هەمان شێوە بەرهەمی گەنم لە سایلۆی تەویبە و کۆگاکانی کۆمپانیای نما دزراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا