لەسەر داوایەکی بەڕێوەبەری مەریوان شێخ کەمال دادگای بەرایی پێنجوێن داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، پەرلەمانتارانی کوردستان دەکات لە فراکسیۆنی گۆڕان.
ئەو دوو پەرلەمانتارە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک دەقی نوسراوێکی دادگای بەرایی پێنجوێنیان بڵاوکردووەتەوە، کەلەسەر داوایەکی یاسایی، مەریوان شێخ کەمال بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ داوای لابردنی پارێزبەندییەکەی کراوە.
بەگوێرەی نوسراوەکە، داواکەی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بەهۆی بڵاوکردنەوەی نوسراوێکە لە فەیسبووک لەلایەن پەرلەمانتارەکانەوە لەبارەی بوونی قاچاخچێتی لە مەرزەکەدا.