ئاگرێکی گەورە ژیانی دانیشتوانی ناوچەیەکی ئوستراڵیای خستووەتە مەترسییەوە

جیهان 11/01/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی سوتانی زیاتر ١٤ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی باشور ئوستراڵیا، تاکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس ناچار بوونە ناوچەکەیان جێبهێڵن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن کە ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی کانوونی دووەم، رۆژنامەی "NEWS 9"ی ئوستراڵی رایگەیاند، بەهۆی هەڵگیرسانی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی "لۆسیندل" لە باشوری ئوستراڵیا، دانیشتوانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی بە زوترین کات ناوچەکەیان بەجێبهێڵن و ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دەرچووە و زۆربەی رێگەکانی دەربازبوون بەهۆی ئەو ئاگرەوە رێگەکان داخراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزی پلەکانی گەرما هۆکاربووە بۆ تەشەنەسەندی ئاگرەکە و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەیان لەو رووداوە بەکارهێناوە، شەش فڕۆکەش لە ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت ئاگرەکە تاوەکو ئەمشەو بەردەوامبێت و سبەی تیمی فریاگوزاری زیاتر رەوانەی ناوجەکە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا