دهۆک.. ساڵی رابردوو ٧٦ پرۆژەی خزمەتگوزاری بەگوژمەی ٣٢ ملیار جێبەجێکران

کوردستان 11/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە کۆی ٧٦ پرۆژەی جێبەجێکراوی ساڵی رابردوو لە دهۆک، ٥٠ پرۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی و ١٢یان لەسەر بودجەی پارێزگاکە بوونە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی کانوونی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە گوژمەی ٣٢ ملیار دینار، ٧٦ پرۆژەی فرەجۆری خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای دهۆک جێبەجێ كراون، ٥٤ پرۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی و ١٢ پرۆژەی دیكە لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆك بوونە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سێ پرۆژەی دیكە لەلایەن رێكخراوە بیانییەكان و پرۆژەیەكیش لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی جڤاكی و شەش پرۆژەی دیكەش لە دەڤەری فەیدیێ لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە جێبەجێ كراون.
هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو، بە گوژمەی 87 ملیۆن دینار چەندین پرۆژەی دیكەی فرەجۆری خزمەتگوزاری لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی جێبەجیکراون، ٧٤ پارچە زەویش بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا