کچی هونەرمەندێکی ناودار بۆ یەکەمین لەکاتی گۆرانی وتن دەردەکەوێت

هەمەرەنگ 11/01/2021

Alternate Text

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچێکی شیرین عەبدولوەهاب هونەرمەندی ناوداری میسڕی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، سەرنجی هەوادارانی ئەو هونەرمەندەی بە لای خۆیاندا راکێشا، کە تێیدا بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
ژمارەیەکی زۆر لە بینەرانی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بە تواناکانی هەنا محەمەد، کچی دووەمی هونەرمەند شیرین عەبدولوەهاب سەرسام بوون.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە ماڵی شیرین عەبدولوەهاب تۆمارکراوە و بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەو ڤیدیۆیەدا لە زۆربەی ئەو هەژمارانە بڵاوبوونەتەوە کە لایەن هەوادارانی شیرین بەڕێوەدەبردرێن، وێنەیەکی ئەو خانمو هونەرمەند لە زەوی دانراوە.
شایەنی باسە، هەنا کچی دووەمی هونەرمەند شیرین عەبدولوەهابە و پێشتریش مەریمی خوشکی بەهەمان شێوە چەندین جار گرتەی ڤیدیویی لە کاتی گۆرانی وتندا بڵاوببوویەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا