بۆچی کاتێک دەست لە هەندێک کەلوپەل دەدەیت هەست دەکەیت تەزووی کارەبا دەتگرێت

هەمەرەنگ 11/01/2021

Alternate Text

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما  وکەمبوونەوەی بارانبارین، کاتێک دەست لە جلوبەرگ و تەنانەت کەلوپەلەکانیشمان دەدەین هەست دەکەین تەزووی کارەبای تێدایە، بەڵام بۆچی بەم شێوەیەیە؟

بژار ئەکرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زۆر جار لە وەرزى زستان بە تایبەت لەو کاتانەى باران بارین ماوەیەک نابارێت یاخود دوا دەکەوێت و پلەى گەرماش نزم دەبێتەوە و هەڵمى ئاویش کەمدەبێتەوە و کاتێک بەرکەوتنى لەشى مرۆڤ بە ماددەکان بارگاوى دەبێت و هەست بە لەرینەوە یاخود شەپۆلێکى کارەباى دەکات لە کاتى نزیک بوونەوە یان بەرکەوتنى بە ماددە بارگاوى بووە سالبەکان.

باسیلەوەشکردووە، ماددە رەقەکان بارگاوین بە بارگەى سالب و لەشى مرۆڤیش لە کاتى بارگاویبوون بە بارگەى موجەب هێزى لێکخشان روودەدات و مرۆڤ هەست بە شەپۆلى کارەبا دەکات.

کەشى سارد کەمتر یان تواناى هەڵگرتنى هەڵمى ئاوى کەمترە وە زیاتر کەشى وشک و کەمبوونەوەى هەڵمى ئاو زیاتر بارگاوى بوون بەم دیاردە  چالاک تر دەکات.

بۆ کەمکردنەوەى  بەرکەوتنت بەم دیاردەیە دانانى ئاو لەسەر ئاگر تاکو ئاوەکە بە هەڵم دەبێت و ڕێژەى هەڵمى ئاو بەرزدەکاتەوە لە ژوورەکە یان ئاودانى ئەو درەختانەى لە ژوورەوەن تاوەکو یارمەتى بە هەڵم بوون زیاتر بدات بۆ کەشى ژوورەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا