قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاده‌رۆییه‌كانی عه‌لوه لاده‌برێت و هاتوچۆی ناو عه‌لوه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری ڕێكده‌خرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كێشه و گرفته‌كانی عه‌لوه‌ی سلێمانی كۆبووه‌وه و رایگەیاند، گرفتی سه‌ره‌كی ناو عه‌لوه‌كه بونی زیاده‌ڕۆیی و ئاسته‌نگ و گرفتی هاتوچۆیه له‌ناو عه‌لوه‌كه‌دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، قائیمقامی سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد له‌كه‌مترین ماوه‌دا گرفتی زیاده‌ڕۆیی له‌ناو عه‌لوه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری هاتوچۆی ناو عه‌لوه‌كه ڕێكبخاته‌وه و سیستمی یه‌ك ئاراسته له‌ناو عه‌لوه‌كه په‌یڕه‌و بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو عه‌لوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌روازه‌كانی عه‌لوه‌كه جیاده‌كرێنه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی هاتن و ده‌رچوون.