هاوسەرۆکی یەکێتی داوا دەکات چاکسازی لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکاندا بکرێت و کۆنگرەی خۆیان ببەستن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکاندا کۆبووەوە و داوایکرد، پێداچوونەوە بە کۆمەڵەکەیاندا بکەن و چاکسازی و پاکسازی بکەن و لە داهاتوودا کۆنگرەی خۆیان ببەستن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسیلەوەکرد، بە ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم و کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەبن.
هەر ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لاهور شێخ جەنگی، رادیۆی دێرینی سەر بە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کردەوە.