کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی بە تۆمارکردنی ٧٥٩ گۆڵ لە میژووی ژیانی وەزشی خۆیدا، ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ جۆزێف بێکان یاریزانی
نەمساوی یەکسان بووە و لە بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکەری جیهان نزیکبووەتەوە.
رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ یانەکەی لە یارییەکەی دوێنیی یۆڤۆنتۆس بەرامبەر ساسۆلۆدا، سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
تاوەکو ئێستا رۆناڵدۆ لە هەزار و ٣٤ یاریدا
٧٥٩ گۆڵی لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆیدا تۆمارکردووە و تەنها یەک گۆڵی ماوە بۆ
ئەوەی ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی تۆمار بکات.