لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج كۆبوینه‌ته‌وه و ئه‌و زیادكردنی باجه ته‌نها ئۆتۆمبێلی گرانبەها ده‌گریته‌وه.
زیاد جه‌بار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ د. كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج كۆبووینه‌ته‌وه و دڵنیاییمان پێدراوه كه ئه‌و زیادكردنه ته‌نها ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها ده‌گرێته‌وه و ئۆتۆمبێلی ئاسایی ناگرێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه د. كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و بڕیاره هیچ زیانێكی بۆ هاوڵاتیان نیه‌و بگره له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانیشه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج له‌باره‌ی زیادكردنی باجی مۆبایل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باجی سه‌ر كارتی مۆبایل ده‌چێته‌وه به‌غداد و له‌به‌ر ئه‌وه هیچ زیادكردنێك له نرخی كارتی مۆبایلدا ڕوونادات.