گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هاوپەیمانییەتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێدەهێنێت؟

کوردستان 11/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی جۆنییەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆبووە و رای جیاواز لەسەر ئەو پرسە هەبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی کانوونی دووەم، شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە BMC راگەیاند،" لە نێو بزوتنەوەی گۆڕاندا رای جیاواز لەبارەی چۆنییەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبووە، بەشێکمان پێمان باشبووە هاوپەیمانییەتییەکی فراوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێکبهێنین، بەشێکیش لەگەڵ ئەوە بوونە بە تەنها بەشداری لە پرۆسەکە بکەین".
ناوبراو راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا باس لە هەریەکە لە پرسەکانی رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لامەرکەزی و هەڵبژاردنی پێشوەختەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا